بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەحسین خفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی سەپاندنی سەروەری و یاسا بەسەر خاڵە سنوورییەکان لەگەڵ ئێرانی دەست پێکردووە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هەوڵە بە ئامانجی ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێڕاق لە دژی وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێت. ئەوە هەمان دەقە کە لە دەستووری عێڕاق لەسەری جەخت کراوە.
خەفاجی وتیشی: عێڕاق بەتواوەتی خۆی ناچار بەجێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران دەزانێت و لە ئەو بارەوە لەگەل هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی هەیە.
Your Comment